حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 JAN 2018 08:11 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى له‌ دیالۆگێكی جددیی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كات

1/17/2018 10:49:11 PM

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌، مووچه‌ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.

 


نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستپێكردنێكی باشه‌

1/17/2018 6:38:53 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌كه‌یدا‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانى كرد.


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ى خزمه‌ت تاوتوێ ده‌كات

1/17/2018 6:19:42 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى باسى له‌ گفتوگۆ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند لێژنه‌یه‌كى حكوومیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان، نه‌وت و مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به‌ ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌مى دا، هیوایشى خواست زوو بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رى كۆتایى بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ.

 


ڕاپۆرتى دیلۆیت ده‌رباره‌ى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان

1/16/2018 9:05:24 PM

وه‌ك پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى دابوو، له‌پێناو دابینكردنى زیاترى شه‌فافیه‌ت له‌ ته‌واوى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و داهاتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى گشتگیرى وردبینیى سه‌رتاسه‌ریدا، یه‌كه‌م ڕاپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى دیلۆیت بۆ ئه‌نجامى وردبینیى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 بۆ ڕاى گشتیى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو كه‌ مافى هاووڵاتیانه‌ ته‌واوى زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌بێت.


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

1/16/2018 2:48:42 PM

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 


به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

1/15/2018 10:29:09 PM

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

 


ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ

1/15/2018 9:53:39 PM

به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كان كه‌ له‌ خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێنج كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌نێوان پسپۆڕان و به‌رپرسانی هه‌ردوولادا له‌ بواره‌كانی ئاسایش، ده‌ستوور، فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگ، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و نه‌وت، ئه‌نجام دران.


حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌

1/15/2018 7:08:57 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه‌ به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه‌ دووپات‌ كرایه‌وه.


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

1/15/2018 11:15:40 AM

ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆرستیانه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 له‌ به‌غدا گۆڕه‌پانێكى كرێكارانى كرده‌ ئامانج و تیایدا به‌ ده‌یان كه‌س گیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون، له‌ لێدوانێكدا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت دوا.

 


پاپا فره‌نسیس پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد

1/12/2018 10:07:58 PM

له‌ كۆبوونه‌یه‌كى دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تى پاپا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى كرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كریستیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دواتر ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next