حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 23 NOV 2017 02:58 Erbil, GMT +3

هه‌واله‌کانی حکومەت




حکوومەتی هەرێم داوا له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات نێوه‌ندگیری بکات بۆ لابردنی ئەو ئابلوقانەی لەلایەن بەغداوە لەسەر هەرێمی کوردستان سەپێنراون

11/20/2017 1:47:42 PM

"ئەو سیاسەتە سزائامێزە کە لەلایەن بەغداوه‌ له‌ دژی هەولێر پەیڕەو دەکرێت،  پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێوەدەوڵەتییەکانە، له کاتێکدا که ئەرکی سەرەکیی حکوومەتی عیراق بریتییە لە پاراستنی هاوڵاتیانی عیراق به ئاورەکانیشەوە."


ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌كردنى دادگاى باڵاى فیدراڵ بۆ مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستوورى عێراق

11/14/2017 9:41:38 AM

وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردۆته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم، له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌.


ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

11/8/2017 8:10:45 PM

به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ كۆنفرانسى ڕۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌یدا، له‌ به‌روارى 7/11/2017 چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمى كوردستانى خسته‌ ڕوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خوازیاره‌ دوور له‌ وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریى میدیایى، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ پێویستى زانى وه‌ڵامى چه‌ند لایه‌نێك له‌ وته‌كانى بداته‌وه‌:

 


لێدوانێك ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

9/27/2017 11:54:31 AM

هه‌ر راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستانیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.


پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

9/24/2017 12:46:27 PM

سبەی دووشەممە 2017/9/25 و بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە ، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی ریفڕاندۆم دەیانگرێتەوە دەبێتە پشووی فەرمی


پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لەسەر دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ لابردنی پاشكەوتی مووچە كۆبوونەوه

9/20/2017 9:55:04 PM

كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت و پرسی دەستەبەری شەفافییەت لەداهاتی نەوت و ئامادەكردنی كاندیدانی ئەنجومەنی سندوقی داهاتە نەوت وگازییەكان و لەگەڵ ژمارەیەك پرسی دیكە پەیوەندیدار


پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

9/20/2017 1:33:06 PM

سبەی پێنج شەممە 2017/9/21 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی


قوباد تاڵه‌بانی: ڕه‌وشی ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌روات

9/12/2017 12:55:58 PM

قوباد تاڵه‌بانی داوای له‌ كۆمپانیاكان كرد كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ كاره‌كانیان و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی كه‌ لە ساڵی 2014وه‌ ڕووی كردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان كاتیه‌ وتێده‌پەڕێت و لە ئێستاشدا به‌ره‌و باشتر ڕۆشتوە وده‌روات پشتبەست بە چاکسازیەکانی حکومەت.

 


قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا کرد

9/4/2017 8:10:07 PM

جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی حکومەتی بەریتانیای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری خەڵکی کوردستان بوون بەتایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش. دواتر جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم ئەخوازێت ئەو پەیوەندیانە نێوانمان بەردەوامییان پێ بدرێت و  هەمەجۆرەتر بکرێن.

 


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانى بارسه‌لۆنا و ئەلکانار سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

8/18/2017 11:58:48 AM

تا دێت له‌ ئه‌نجامى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كان و فراوانبوونى ڕووبه‌رى چالاكییه‌كانیان له‌ وڵاتانى جیهانن، ئه‌و ڕاستییه‌ خۆى دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ى دژه‌تیرۆرى جیهانى پێویستى به‌ ته‌كانێكى به‌هێزتر، كارى هاوبه‌ش، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى فراوانترى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ڕێگرى له‌و تاوانانه‌ بكرێت



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next