حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 21 JAN 2019 15:49 Erbil, GMT +3

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە شاندی کۆمپانیای جیهانیی سیمینس دەکات

THU, 11 APR 2013 13:37 | KRG Cabinet

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١-٤-٢٠١٣ بەڕێز (جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای سیمینس ی جیهانیی کرد .


لەلایەن خۆیەوە بەرێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوان باسی لە پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەت کرد ، بە تایبەتی لەبواری گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنین و راکێشێ‌نی هێڵی ئاسنین لە هەرێمەوە بەرە و وڵاتی تورکیای دراوسێ و ئەو پرۆژەیەی بە پرۆژەیەکی ستراتیژی ناوبرد .


لەلایەن خۆیەوە شاندی میوان ئامادەیی کۆمپانیای جیهانی سیمینس یان دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کارکردن لە پرۆژەکانی ئاماژە پێکراو .