حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 21 JAN 2019 14:17 Erbil, GMT +3

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدبوونی 7 هاووڵاتیی سیڤیل ده‌ربڕی

MON, 22 AUG 2011 11:39 | KRG Cabinet

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

چه‌ند رۆژێكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هێندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆدرومان ده‌كه‌ن و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بیست و یه‌كی هه‌شتی دووهه‌زار و یازده‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانكردنه‌ حه‌وت هاووڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون .

له‌ كاتێكدا نیگه‌رانیی خۆم به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سیڤیلانه‌ ده‌رده‌بڕم، له‌ هه‌مان كاتدا مه‌حكوومى ده‌كه‌م . ته‌ئكیدیش ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شه‌هید كردن و زیان گه‌یاندن به‌ هاووڵاتییانی سیڤیل هیچ پاساوێكی بۆ نییه‌ و داوا له‌ توركیا ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕووداوه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ .

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
21/8/2011