حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 21 JAN 2019 14:27 Erbil, GMT +3

ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی کوردستان (په‌رله‌مان)

MON, 26 MAR 2007 02:25 | KRG Cabinet

له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی گه‌لی کوردستان له‌ به‌هاری (1991) حكومه‌تی ناوه‌ندی كارگێرییه‌ رِه‌سمییه‌كانی له‌ هه‌رێمدا كێشایه‌وه‌، بوَ دروست كردنی بوَشاییه‌كی كارگێرِیی و یاسایی، به‌و نیازه‌ی بارودوَخه‌كه‌ بشێوێنی و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیفلیج بكات، ئه‌م باره‌ وای له‌ سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانی كرد برِیارێك وه‌ربگری بوَ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی بوَ دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَتێكی یاسادانان و ده‌سه‌لاَتێكی دیكه‌ی جێبه‌جی كردن و رِێكخستنی كارگێری و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌بوَشاییه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی كێشانه‌وه‌ی كارگێرییه‌كانی حكومه‌تدا خوڵقا، له‌ 19/5/1992 دا هه‌ڵبژاردنێكی گشتی به‌ پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت، كه‌ بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دانرابوو ئه‌نجام دراو، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا .

گرنگترین ئه‌و پرنسیپانه‌ی كه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشتی پێ به‌ستوون

- پرنسیپی ده‌نگدانی گشتیی نهێنی رِاسته‌وخۆ
- یه‌كسانی نێوان ئافره‌ت و پیاو له‌ به‌كارهێنانی مافی هه‌ڵبژاردن و خوَپالاَوتندا
- پشت به‌ستن به‌ سیسته‌می نواندنی رِێژه‌یی له‌ هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی لیستی حزبی ‌

خوله‌كانی په‌رله‌مان
- په‌رله‌مان دوو خولی به‌ستنی له‌هه‌ر ساڵێكدا هه‌یه.‌
- خولی یه‌كه‌می له‌ئادار ده‌ست پی ده‌كات و له‌ كوَتایی حوزه‌یران دا ته‌واو ده‌بێت.
- خولی دووه‌م له‌ ئه‌یلوول ده‌ست پی ده‌كات و له‌ كوَتایی كانوونی یه‌كه‌م دا ته‌واو ده‌بێت.
- ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چوار ساڵه

پێكهاته‌ی په‌رله‌مان

- ده‌سته‌ی سه‌روَكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ سه‌روَكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌روَك و سكرتێری په‌رله‌مان پێك دێت
- ئه‌نجوومه‌ن له‌ 111 ئه‌ندام پێك دێت
- 25% له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌لاَیه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بی له‌ ره‌گه‌زی ئافره‌ت بی

لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان
په‌رله‌مانی کوردستان له‌(14) لێژنه‌ی هه‌میشه‌ه‌یی و 3 لێژنه‌ی یه‌ده‌گ پێکهاتووه‌
- لیژنه‌ی كاروباری یاسایی
- لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابووری
- لیژنه‌ی كاروباری ناوخوَ
- لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و كاروباری كشتوكاڵی و نه‌خشه‌كێشان و په‌ره‌پێدان وئاوه‌دانكاری
- لیژنه‌ی رِوَشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌كان
- لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ خوێندنی بالاَ
- لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی و ته‌ندروستی و كاروباری كوَمه‌لاَیه‌تی
- لیژنه‌ی سكالاَكان و مافه‌كانی مروَڤ
- لیژنه‌ی كاروبای پێشمه‌رگه‌
- لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی
- لیژنه‌ی به‌ دواداچوونی ماده‌ی 140

ئه‌رك و ده‌سه‌لاَته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌لاَتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه‌
- ده‌رچوواندنی یاسا
- برِیاردان له‌سه‌ر رِێككه‌وتننامه‌كان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی چاره‌نووسیی گه‌لی كوردستان و ده‌سنیشان كردنی په‌یوه‌ندیی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی مه‌ڵبه‌ندیی
- ناولێنانی سه‌روَكی وه‌زیرانی هه‌رێم و متمانه‌دان به‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كێشانه‌وه‌ی متمانه‌ لێیان
- په‌سند كردنی بودجه‌ی گشتیی و نه‌خشه‌كێشانی گه‌شه‌ پێكردن و بریار له‌ سه‌ردانیان
- چاودێری كردنی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جی كردن

پشتیوانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانه‌ی یاساییان هه‌یه‌، كه‌ پاراستنی یاسایی پێویستیان بوَ دابین ده‌كات تاكو به‌ ئازادی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جی بكه‌ن و، ئه‌ندام له‌سه‌ر ده‌ربرِینی بیرورِاری له‌ كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌ندا لی پرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت و نابی رِاوه‌دوو بنرێـت، یا بگیرێت له‌ كاتی خوله‌كانی كوَبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ندا به‌بی رِه‌زامه‌ندیی رِاوه‌دوو په‌رله‌مان، ته‌نیا له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ نه‌بی ، كه‌ له‌ تاوانێكدا گیرا بی، هه‌روه‌ها نابی ئه‌ندام رِاوه‌دوو بنرێتیان بگیرێت له‌ ده‌ره‌وی كاتی خولی به‌ستنی ئه‌نجوومه‌ن به‌ هوَی تاوانێك به‌ بی وه‌رگرتنی رِه‌زامه‌ندیی سه‌روَی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا له‌و باره‌دا نه‌بێت كه‌ له‌ تاوانێكدا گیرا بێت

پێكهاته‌ی سیاسی په‌رله‌مانی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان 39 ئه‌ندام
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان 39 ئه‌ندام
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 1 ئه‌ندام
حزبی شیوعی كوردستان 1 ئه‌ندام
بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی كوردستان 1 ئه‌ندام
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 9 ئه‌ندام
كلدان و ئاشوری كوردستان 5 ئه‌ندام
بی لایه‌نه‌كان 2 ئه‌ندام
توركمانه‌كانی 4 ئه‌ندام
كوَمه‌لی ئیسلامی كوردستان 6 ئه‌ندام
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان 1 ئه‌ندام
حزبی سوشیالستی دیموكراتی كوردستان 1 ئه‌ندام

په‌یوه‌ندیی نێوانی په‌رله‌مانی كورستان و حكومه‌تی هه‌رێم

ناولێنانی سه‌روَكی وه‌زیرانی هه‌رێم كارێکی سه‌ره‌كییه‌ له‌ كاره‌كانی په‌رله‌مان كه‌ ئه‌ویش دوای ناولێنانی، ناوی باڵێوراوه‌كانی بوَ پایه‌كی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و یه‌كه‌ یه‌كه‌ په‌رله‌مان متمانه‌یان پی ده‌دات و له‌ دواییدا هه‌ر یه‌كه‌یان دێنه‌ پێش بوَ سویند خواردنی یاسایی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان داو ئه‌نجوومه‌نیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ متمانه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یا له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی لی پرسینه‌وه‌ بكێشێته‌وه .

چاودێری كردنی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جی كردن

په‌رله‌مان بوَی هه‌یه‌ چاودێری حكومه‌ت و ئه‌ندامانی بكات و، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بوَیان هه‌یه‌ پرسیاری زاره‌كی یا نووسراوه‌ ئاراسته‌ی سه‌روَكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بیان خه‌نه‌ به‌ر لی پرسینه‌وه‌ دیسان په‌رله‌مان بوَی هه‌یه‌ لیژنه‌ی لێتوَژینه‌وه‌ پێكه‌وه‌ بنێت، ئه‌گه‌ر ناته‌واوییه‌ك له‌ جێبه‌جی كردنی كارو ئه‌ركه‌كانیان دا كرابوو،

كرداری یاساكاریی یاساكان

پێشنیازێكی یاسایی یان پروَژه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌ دوو سه‌رچاوه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:
- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم
- (ده‌) له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان

سه‌رۆكی هه‌رێم یاساكان ده‌رده‌چوێنی

گرنگترین كاره‌كانی په‌رله‌مان

په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی له‌ دوای دامه‌زراندنی له‌ 4/6/1992 دابه‌ست، له‌و ماوه‌ویه‌ توانی گه‌لێك كاری گرنگ ئه‌نجام بدات که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
- ده‌رچوواندنی یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و یاسای تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كان، جگه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم
- ده‌رچواندنی برِیارێك به‌ جارِدانی یه‌كێتی فیدراڵی له‌ نێوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ 4/10/1992دا وه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی په‌یوه‌ندیی یاسایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی .
- ده‌رچواندنی یاسای ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریی
- ده‌رچواندنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كان و پرنسیپی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نه‌كانی تێدا به‌رقه‌رار كراوه‌
- ده‌رچواندنی یاسای گه‌رِانه‌وه‌ی ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیركراوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ ‌
- ده‌رچواندنی یاسای چاپه‌مه‌نی
- ده‌رچواندنی یاسای هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك
- ده‌رچواندنی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان
- ده‌رچواندنی یاسای خوێندنی بالاَو لێتۆژینه‌وه‌ی زانستی و كردنه‌وه‌ی زانكۆكانی سلێمانی و دهۆك
جگه‌ له‌مانه‌ش سه‌دان یاساو برِیاری دیكه‌ تاكو ئێستاكه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رچوون