حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 16 DEC 2018 11:50 Erbil, GMT +3

دانمارک.. نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ باکووری ئه‌وروپا بــۆ یه‌که‌مین جار گاڵای کوردی له‌م ووڵاته‌ ڕێکده‌خات

FRI, 18 JAN 2008 12:02 | KRG Cabinet

بـۆ یه‌که‌م جار و دوای ده‌نگـدانـه‌وه‌ و کاریگه‌ری به‌رچاوی ساڵانی پێشووی گاڵای کوردی له‌ سوید، نوێنه‌رایه‌تـی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ باکوری ئه‌وروپا، گاڵای کوردی ساڵی 2008 له‌ دانمارک ڕێکده‌خات.

گاڵای کوردی ئـه‌مسـاڵ به‌ به‌شداری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو تارا جاف و باخان، و‌ لـه‌لایه‌ن ئـه‌ستـێـره‌ی نـاوداری کـۆمـیـدیـای سویدی (ئـۆز نـــوژه‌ن) بـه‌ڕێـوه‌ده‌بـرێـت، لـه‌ 31/1/2008 لــه ‌(Operaen)ی شاری کۆپن هاگن بــه‌ به‌شداری ژمـاره‌یـه‌کی زۆری میـوانـی کـورد و دانمارکی ڕێـکـدخـرێـت.

گــاڵای کــوردی بـه‌ مـه‌بـه‌ســتی بــه‌رز ڕاگـرتن و ڕێـزلـێنان لــه‌و کــورد، هـه‌روه‌هـا ئـه‌و دانمارکیانه‌ی کــه‌ چـاڵاکـانـه‌ پـرســی کــوردیـان خـسـتۆتـه‌‌ ڕۆژه‌ڤــی دانمارک، بـۆ یه‌کــه‌مین جـاره‌ لــه‌ دانمارک رێکـده‌خـرێت.

لــه‌م گــاڵایه‌دا ســـێ خـه‌ڵات پێـشـکـه‌شده‌کرێن که‌ پێکهاتووه‌ له‌ : خـه‌ڵاتـی کـــوردی ســاڵ لـــه‌ دانمارک، خـه‌ڵاتـی دۆســتی کــوردی سـاڵ لـه‌ دانمارک و خه‌ڵاتـی شــانازی(فـه‌خـری) دۆســتی کــورد.

کۆمیته‌یه‌کـی بێلایه‌نـی هه‌ڵسه‌نگاندن(jury) به‌ مه‌به‌سـتی ده‌ستنیشـانکردنـی ئه‌و که‌سـانـه‌ی یاخـود ئـه‌و ڕێکـخـراوانـه‌ی که‌ لـه‌ ســاڵـی ڕابردوو بــه‌ جـۆرێـک چـاڵاک بــوونه‌ که‌ تــوانیــویـانـه‌ خزمـه‌ت بـه‌ نــاو و پـرســی کــورد بکـات و بـــه‌رز ڕایبگـرێت، پێکـهاتـووه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره‌ ئه‌م گاڵایه‌ له‌ دانمارک ڕێکده‌خرێت، بریار دراوه‌ که‌ گاڵای ئه‌مسـاڵ ته‌نها 150 میوانـی هـه‌ڵبژارده‌ به‌شدار بن. ئه‌م چاڵاکیه‌ له‌لایه‌ن KurDanTV وێنه‌ی‌ ده‌گیرێت.

بۆ پێشکه‌ش کردنی پێشنیاز و کاندید بــۆ هــه‌رســێ خـه‌ڵاتـی نـاوبراو (کــوردی ســاڵ، دۆسـتـی کوردی ساڵ و دۆستی شانازی(فه‌خری) کــورد) تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن.

dk@kurdgala.net