حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 JAN 2018 08:16 Erbil, GMT +3

ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمین

SAT, 23 DEC 2017 13:49 | KRG Cabinet


له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێبێت)، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 25/12/2017 له‌ هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه‌، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایكبوونى له‌ خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان كرد.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 24/12/2017 ده‌بێته‌ پشوو، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 26/12/2017 ده‌وامى فه‌رمییه‌.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان