حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 25 MAY 2018 13:51 Erbil, GMT +3

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن پیرۆز ده‌كات

SAT, 6 JAN 2018 16:12 | KRG Cabinet

جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح به‌پێى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ جیهان، له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. جه‌ژنێكى ئارامیان بۆ ده‌خوازین، به‌و هیواى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له‌ دۆخێكى باشتردا بكه‌نه‌وه‌.


له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كار و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و پاراستنى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگرى لێده‌كات.

دووباره‌ جه‌ژنى هه‌موو خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس پیرۆز ده‌كه‌ین و هه‌ر له‌ خۆشیدا بن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
6/1/2018
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان