حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 27 MAY 2018 00:40 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی ئابووری تاوتوێ ده‌كه‌ن

WED, 7 MAR 2018 21:49 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/3/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، باس له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر - به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و پلانی ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ فاكته‌ری زیاتر چالاككردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردنی بواری ئابووری له‌ عێراق به‌ گشتی و ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و ڕێگه‌ خۆشكردن له‌به‌رده‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ و قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.