حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 07:42 Erbil, GMT +3

مالكى سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

SUN, 8 APR 2018 16:17 | KRG Cabinet

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ یه‌وه‌، به‌ڕێز د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رخۆشى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.

به‌ڕێز ئه‌لمالكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/4/2018 له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال ده‌ربڕى.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان