حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 07:41 Erbil, GMT +3

قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

SUN, 8 APR 2018 21:39 | KRG Cabinet

له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/4/2018، به‌ڕێز سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.

لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی به‌ڕێز سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان