حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 20 JUN 2019 22:22 Erbil, GMT +3

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

MON, 27 MAY 2019 11:57 | KRG Cabinet

 

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان وپێشمەرگە قارەمانەكان وهەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی وتەبایی ویەكڕیزی.

هەر بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین پشووی جەژنی ڕەمەزان لە رۆژی یەك شەمە 2019/6/2 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی شەمە 2019/6/8 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەمە 2019/6/9 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵا بەهۆی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ كە بەپێی سیستەمی خۆیان پشووەكان رێك دەخەن.

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2019/5/27

 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان