حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 21 JAN 2019 15:19 Erbil, GMT +3

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند

FRI, 7 AUG 2009 19:23 | KRG Cabinet

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند.

كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆن و حه‌مدییه‌ حوسێنی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و سه‌ردار قادر به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمیبسیۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجامه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ راگه‌یه‌ندران.

مه‌سعود بارزانی 1.266.397

كه‌مال میراوده‌لی 460.334

هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمد 63.377

سه‌فین شێخ محه‌ممه‌د 18.890

حوسێن گه‌رمیانی 10.665

دواتر حه‌مدییه‌ حوسێنی ژماره‌ی كورسی و ژماره‌ی ده‌نگی لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكراكرد، كه‌ ئه‌نجامی زۆرێك له‌و لیست و قه‌واره‌ سیاسیانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو.

لیستی كوردستانی 59 كورسی و كۆی ده‌نگه‌كانی 1 ملیۆن و 76 هه‌زار و 370 ده‌نگ .

لیستی گۆرِان 25 كورسی كۆی ده‌نگه‌كانی 445 هه‌زار و 24 ده‌نگ.

لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی 13 كورسی كۆی ده‌نگه‌كانی 240 هه‌زار و 842 ده‌نگ.

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان 2 كورسی كۆی ده‌نگه‌كانی 27 هه‌زار و 147 ده‌نگ.

بزوتنه‌‌وه‌‌ی دیموكراتی توركمانی كوردستان 3 كورسی و كۆی ده‌نگه‌كانی 18 هه‌زار و 464 ده‌نگ.

لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی 1 كورسی و كۆی ده‌نگه‌كانی 15 هه‌زار و 28 ده‌نگ.

چاكسازی توركمانی 1 كورسی 7 هه‌زار و 77 ده‌نگ.

پارتی كرێكاران وره‌‌نجبه‌‌رانی كوردستان 3 هه‌زار و 770 ده‌نگ.

وارتكس موسیس 2 هه‌زار و 993 ده‌نگ.

لیستی بزتنه‌وه‌ی چاكسازی كوردستان 2 هه‌زار و 71 ده‌نگ.

گه‌‌نجانی سه‌‌ربه‌‌خۆ یه‌ك هه‌زار و 906 ده‌نگ.

كلدانی یه‌‌كگرتوو یه‌ك هه‌زار و 700 ده‌نگ.

حوكمی‌ زاتی كلدانی‌و سریانی‌و ئاشوری یه‌ك هه‌زار و 680 ده‌نگ.

ئاینده‌‌ی گه‌‌ش بۆ كوردستان 1001 ده‌نگ.

پێشكه‌‌وتن ته‌نها 883 ده‌نگ.

حزبی ده‌ستوری عێراقی 708 ده‌نگ.