حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 21 MAR 2019 02:58 Erbil, GMT +3

له په‌رله‌مانی‌ کوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

TUE, 14 JUN 2005 11:13 | KRG Cabinet

له‌ كاتژمێر یه‌كی ته‌واو (به‌كاتی كوردستان) به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، ده‌قیقه‌یه‌ك راوه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، حاجم حه‌سه‌نی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ركرده‌ و نوێنه‌رانی ژمارێكی زۆر له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ عێراق و میوانێكی زۆری كورد، عاره‌ب و بیانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ کرد.

به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یران، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد .

به‌م شێوه‌یه‌ش، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوودا، دوو سه‌ركرده‌ی كورد سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان گرته‌ ده‌ست .

به‌ڕێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ وته‌یه‌كی كورت ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاند و پاشان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ خواردنی سوێندی ده‌ستووری له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستاندا بانگهێشت كرا و به‌ ته‌واوبوونی سوێنده‌كه‌، ئاماده‌بووانی ئه‌و دانیشتنه‌ و میوانان، هۆڵی په‌رله‌مانیان پڕ له‌ ده‌نگی چه‌پڵه‌ كرد .