حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 07:40 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان له‌ دژی توندوتیژی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

TUE, 10 APR 2018 22:13 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد كه‌ به‌ڕێزان كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی دیپلۆماسی، یاوه‌رییان ده‌كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سیلیمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی برایان، دواتر باسی له‌ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوولا كرد بۆ ئه‌و دیالۆگه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردان و پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز سیلیمان و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی كردن بۆ پشتگیكردن له‌ دروستبوونی ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و توندوتیژی كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگریكردن له‌ توندوتیژی، هاوڕا بوون.

تاوتێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌باره‌یانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان