حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 22 JAN 2019 05:01 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیه‌م سڵێوه‌ ده‌كات

SUN, 9 DEC 2018 21:51 | KRG Cabinet

بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزیان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز قەداسەتی پاتریارک مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پارتیارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز قەداسەتی پاتریارک مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پارتیارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان.

سڵاو و ڕێز،

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی خوشکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (خاتوون دانیاڵ سڵێوە)، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و دۆستانتان دەکەین و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوبەشی خەمتانین.

خوای گەورە دڵنه‌وایى بە هەموو لایەک ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبوو شاد بکات.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9/12/2018



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان