حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 22 JAN 2019 05:54 Erbil, GMT +3

چوارەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

WED, 12 DEC 2018 16:06 | KRG Cabinet

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی چوارەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزەیرانی 2018 لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
 
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە. 
 
وەك بەشێك لە ڕێككەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی، ڕێككەوتن كرا لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی یارمەتی هەرێمی كوردستان دەدەن لە بارەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییەكان. ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیلۆیت، وۆركشۆپێكی ڕاهێنانی دەربارەی ژمێریاری و وردبینیی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ماوەی 23 تا 25ی تشرینی یەكەمی 2018 ڕێكخست بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو لە فەرمانگەكانی وردبینیی پارێزگاكان سەر بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، و پلانێك لە ئامادەكردندایە بۆ ڕاهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هەڵبژێردراو لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینكردنیان بە تەكنیكە نوێیەكانی وردبینی و زانیارییەكانی دەربارەی نەوت و گاز تا لە داهاتوودا سوود لە توانا گەشەپێدراوەكانیان وەربگیرێت لە بواری وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.
 
  1. دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی دووەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
     
  2. دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر دوزمانی كوردی  و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.
 


بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان