حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 22:51 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌ڵمانی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

4/22/2018 8:23:47 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز موله‌ر قاره‌مانییەتیی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌ تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر به‌رز نرخاند، هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 


پەیامی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

4/22/2018 9:15:20 AM

لە سەد و بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان دەکەین، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاری پیشەییانە و گەیاندنی پەیامی دروست و نیشتیمانیانەدا بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە کۆمەڵگا، داکۆکیکردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە ماف و خواستەکانی ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان بەرز دەنرخێنین.

 


نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

4/18/2018 12:48:56 PM

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق خواست.

 


حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ سەرسالا ئـێزدییان پیرۆز دكه‌ت

4/18/2018 9:12:02 AM

ب هه‌لكەفتا هاتنا جه‌ژنا سەرسالا ئـێزدیان (چارشه‌مبوا سۆر) به‌راهیێ هه‌موو وان زاڕۆك و ژن و گه‌نج و پیرێن ئێزدیان ب ڕێز و حورمه‌ت‌ ب بیر تینین یێن كو لسه‌ر ده‌ستێ تیرۆرستا شه‌هید بوون، جه‌ژنا كه‌سوكار و مالباتێن وان و مالباتێن ئـێسیر و گرتیان و هه‌موو ئێزدیان ل كوردستانێ و جیهانێ ب گه‌رمی پیرۆز دكه‌ین، هیڤیدارین خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدی ڤێ جه‌ژنا خوه‌ د ئارامی و ته‌ناهیێ دا ده‌رباس بكه‌ن.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنن

4/17/2018 11:02:42 PM

له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه بووه هۆكاری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ردوولا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

 


نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پەرلەمان پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكات

4/17/2018 5:14:18 PM

دواتر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاسایی بوو، ئه‌و بابه‌تانه‌ی تیایدا باس كران زیاتر له‌سه‌ر پرسی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی زیاده‌ڕۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی حكوومه‌ت بوو كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ پڕۆژه‌یاسایه‌ك هه‌یه‌ و هیوادارین له‌م نزیكانه‌دا بتوانین بۆ په‌رله‌مانی بنێرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته، ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان بوو. له‌ ته‌ورێكی دیكه‌دا هه‌روه‌ك ئاگادارن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردووه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ هیوادارین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ‌شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێكوپێك و دوور له‌ توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌، بانگه‌شه‌ له‌ شوێنی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر زۆر گرنگه‌ ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانی كوردستان پارێزراو بێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ كرده‌وه‌ و هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو عێراق دوور له‌ توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌مووشی مانگێكه‌ و ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ین بزانین دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت".

 


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ یاسایه‌كى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد

4/17/2018 5:09:00 PM

په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیاره‌ له‌ په‌رۆشیى حكوومه‌ت بۆ دۆخى كه‌مده‌رامه‌تان كه‌ به‌ ناچارى به‌ زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر موڵكى گشتى خانوویان دروست كردووه‌، به‌ ڕه‌چاوكردنى شایسته‌یى و هه‌بوونى مه‌رجه پێویسته‌كان، وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێ كراوه‌. پڕۆژه‌ یاساكه‌ ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیار درا بۆ په‌سه‌ندكردن ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.


پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

4/17/2018 2:36:42 PM

سبەی چوار شەممە 2018/4/18 لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی ، جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن


پەیامی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یادى ئه‌نفالدا

4/14/2018 9:03:42 AM

"لە کاتێکدا یادی قوربانیانی شاڵاوی ئەنفالەکان، بەرز ڕاگرتن و ڕێزلێنانە لەو خوێن و قوربانیەی کە بە درێژاییی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ئەم گەلە پێشکەشی کردووە، هاوکات بۆ پەند و وانە وەرگرتنە لە مێژوو بە جۆرێک کە بە بیر و کردار هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بین وێڕای ڕێگری لەهەر شاڵاوێكى هاوشێوەی ئەنفالە بەدناوەکان..."


كلچدارئۆغلو سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

4/12/2018 4:27:43 PM

به‌ڕێز كلچدارئۆغلو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/4/2018 له‌ په‌یوندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستیان بێت و خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next