حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 23 FEB 2018 03:21 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

2/18/2018 8:56:26 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 


نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 9:50:45 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و شه‌ڕی دژی داعش و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ قۆناغه‌دا، پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای زه‌مینه‌سازی له‌ ڕووی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرانه‌ به‌ر باس.

 


نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌

2/17/2018 8:40:47 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز بێرت جه‌ختى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ربڕى.

 


نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 1:31:31 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ میونشن له‌ كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆبوونه‌وه ‌و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی‌ دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به‌ هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 


نێچیرڤان بارزانی و ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل دۆخى عێراق، كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/14/2018 6:46:29 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

 


نێچیرڤان بارزانى و دۆگلاس سیلیمان پێشهاته‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/8/2018 9:40:26 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوێ كرد.

 


نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/4/2018 2:57:52 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به‌ گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی.


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

1/29/2018 3:04:23 PM

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ‌دووپات كرده‌وه‌.

 


پانۆرامای كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس

1/26/2018 8:35:09 PM

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای هه‌رێم كه‌ له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی تر پێكهاتبوو، گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی داڤۆس له‌ سویسرا.

 


نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی شاندی ژاپۆن له‌ داڤۆس كۆبوونه‌وه‌

1/26/2018 7:40:21 PM

هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان به‌رز نرخێنرا.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next