حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 23 FEB 2018 03:19 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

2/18/2018 8:56:26 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 


نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئێران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/18/2018 8:09:09 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و په‌یوه‌ندیى دێرین و‌ دۆستایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و په‌ره‌پێدانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد.

 


نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 9:50:45 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و شه‌ڕی دژی داعش و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ قۆناغه‌دا، پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای زه‌مینه‌سازی له‌ ڕووی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرانه‌ به‌ر باس.

 


نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌

2/17/2018 8:40:47 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز بێرت جه‌ختى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ربڕى.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی هه‌رێمی باڤاریا كۆبوونه‌وه‌

2/17/2018 4:30:42 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو میرك پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و كار و پڕۆژه‌ و چالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش كرد و سوپاسى حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌گه‌ڵ كار و پڕۆژه‌كانیاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شیان كراوه‌.

 


نێچیرڤان بارزانى و جۆ بایدن، دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 3:00:06 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر قۆناغى دواى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی پارتی SPDى ئه‌ڵمانی كۆبوونه‌وه‌

2/17/2018 2:30:24 PM

دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر شه‌ڕى داعش و ئه‌و هاوكارییانه‌ى له‌ كاتى شه‌ڕدا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان كراون.


نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/17/2018 2:01:57 PM

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره‌، سوپاسى كوێتى كرد بۆ میواندارى و به‌شداریى شاندى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى شاندى عێراقدا له‌ كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێت و ڕۆڵى كونسلگه‌ریى كوێتى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند، خواستى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى له‌ بواره‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شتیارى و پیشه‌سازى بۆ كۆمپانیا كوێتییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.

 


نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 1:31:31 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ میونشن له‌ كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆبوونه‌وه ‌و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی‌ دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به‌ هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 


نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/16/2018 11:45:54 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئالفانۆ ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا كرد و جه‌ختى له‌ دۆستایه‌تى و پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next