حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 21 NOV 2017 09:31 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانى: به‌ یه‌كڕیزى، ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێده‌په‌ڕێنین

11/20/2017 7:24:17 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی‌ كرد.

 


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقدا بكرێت

11/20/2017 7:05:12 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نامانه كرد كه له به‌ڕێزان سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌رهوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێى گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عیراق و ڕایگه‌یاند كه هه‌موویان پشتگیرییان بۆ حكوومهتێكى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئێستا دووپات كردۆته‌وه‌، ئاماده‌ییشیان نیشان داوه كه بۆ دیالۆگێكى جددیى نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هاوكارى بكه‌ن.


نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه‌ پێگه‌یشت

11/16/2017 4:34:22 PM

"ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ مه‌یدانییه‌كانمان ڕوانیوه‌، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووش كارى له‌پێشینه‌مان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕێگرى له‌ توندوتیژى بكرێت له‌ هه‌ر لایه‌نه‌كه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردووه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دراون، وه‌ك ڕێكاره‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكان. یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وامیشه‌ له‌ چاودێریكردنى دۆخه‌كه‌ و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش ده‌كات".


نێچیرڤان بارزانى: حكوومه‌تى عیراق پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ڕه‌فتار ده‌كات

11/13/2017 7:39:18 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو.

 


حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌ دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كاته‌وه‌

11/13/2017 5:28:14 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، تیمێكى به‌په‌له‌یشى دروست كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنه‌مای دیالۆگ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

11/13/2017 2:51:44 PM

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز بلیكوا خۆشحاڵیی خۆى به‌ دووه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.


ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

11/8/2017 8:10:45 PM

به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ كۆنفرانسى ڕۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌یدا، له‌ به‌روارى 7/11/2017 چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمى كوردستانى خسته‌ ڕوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خوازیاره‌ دوور له‌ وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریى میدیایى، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ پێویستى زانى وه‌ڵامى چه‌ند لایه‌نێك له‌ وته‌كانى بداته‌وه‌:

 


نێچیرڤان بارزانى: ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنین

11/6/2017 5:24:51 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/11/2017ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌شنووسى یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵى 2018، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی كرد.

 


هه‌رێمى كوردستان داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى عیراق ده‌كات

11/6/2017 5:09:39 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌شنووسى ‌یاساكه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ تاوتوێ كرا، چه‌ندین مادده و بڕگه‌ى ناده‌ستوورى له‌خۆى ده‌گرێت و به ڕوونى ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ست لێى فه‌رامۆشكردنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه كه له ده‌ستوورى عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵ دانى پێدا نراوه، نه‌ك پارێزگاكانى باكوورى عێراق وه‌ك له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستووریش ڕێگه‌ى به سنوورداركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه‌.

 


سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و پارێزگاكان دۆخى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

11/5/2017 2:04:17 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆڵى پارێزگاران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئیداره‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى هاووڵاتیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كاندا به‌ به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا و داكۆكى له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كڕیزى و هاوكاریى پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان، تاقه‌ ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانه‌.



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next