حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 23 FEB 2018 03:22 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

2/18/2018 8:56:26 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 


نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 9:50:45 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و شه‌ڕی دژی داعش و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ قۆناغه‌دا، پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای زه‌مینه‌سازی له‌ ڕووی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرانه‌ به‌ر باس.

 


نێچیرڤان بارزانى و جۆ بایدن، دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 3:00:06 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر قۆناغى دواى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 


نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 1:31:31 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ میونشن له‌ كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆبوونه‌وه ‌و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی‌ دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به‌ هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 


نێچیرڤان بارزانی و ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل دۆخى عێراق، كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/14/2018 6:46:29 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

 


فه‌ڕه‌نسا پشتگیرى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كات

2/12/2018 11:11:54 PM

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ى و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه‌، هیوایشی خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ده‌ستیان پێكردووه‌، ئه‌نجامێكی باشیان لێ بكه‌و‌ێته‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانى و دۆگلاس سیلیمان پێشهاته‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/8/2018 9:40:26 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوێ كرد.

 


نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/4/2018 2:57:52 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به‌ گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی.


کەریم سنجاری: ئە‌مریكا پشتگیرى لە‌ حکومەتێکی بەھێز ویەکگرتوو لە ھە‌رێمى كوردستان لە‌ چوارچێوە‌ى عێراقێكی فیدرالی ده‌كات

2/4/2018 9:48:17 AM

بەڕێز سنجاری لە بارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکا لە بارەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکا پاڵپشتى خۆیان بۆ گە‌ل وحكومە‌تى ھە‌رێمى كوردستان دووپاتكردە‌وە‌ ولە‌ ھە‌وڵە‌كانیشیان بۆ ھاوكاریكردنى ھە‌رێمى كوردستان لەوانە ھاوكاریكردنى ھێزە‌كانى پێشمە‌رگە‌، ھاوكارى مرۆیى و چارە‌سە‌ر كردنى كێشە‌كانى نێوان ھە‌ولێر وبە‌غدا بەردەوام دەبن.


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

1/29/2018 3:04:23 PM

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ‌دووپات كرده‌وه‌.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next