حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 10:46 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




پاپا فره‌نسیس پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد

1/12/2018 10:07:58 PM

له‌ كۆبوونه‌یه‌كى دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تى پاپا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى كرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كریستیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دواتر ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.

 


نێچیرڤان بارزانی: له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، داوای دانوستانێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین

12/28/2017 8:21:01 PM

له‌ سه‌ره‌تادا به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا گوتی "به ‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان و عێراق و گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارم ساڵی ئاینده‌، ساڵی خۆشی بێت بۆ گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان كه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هیوادارم کە به‌ر به‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ ده‌چین، بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵی خۆشی بێت".

 


له‌ ساڵى تازه‌دا، دابینكردنى مووچه‌ كارى پێشینه‌ى حكوومه‌ت ده‌بێت

12/28/2017 5:39:20 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى هاتنى ساڵى تازه‌ى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و گه‌لانى جیهان كرد و هیواى ساڵێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئاشتى ئارامى بۆ خواستن. ئینجا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقى تاوتوێ كرد و تیشك خرایه‌ سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا.


نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ورووپا پشتگیری له‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

12/21/2017 7:20:28 PM

سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌كه‌یدا تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەم دواییەی کوردستان و هەروەها ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ خاتوو ئەنگێلا مێرکڵ، وه‌زیرانی دەرەوە و بەرگریی و لیژنه‌كانی په‌یوه‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی پەرلەمانی ئەڵمانیای خستەڕوو.

 


ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی لە وەزیفەی گشتی، مووچە و خانەنشینی پەسەند كرد

12/21/2017 6:31:42 PM

ئەنجومەنی وەزیران بەخێرهاتنەوەی بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ سەر كارەكەی و ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان لەو ڕەوشە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا بە خەمخۆریی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان لێكدرایەوە و بەرز نرخێنرا. 


ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

12/19/2017 11:35:14 PM

وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى داعش به‌رز نرخاند و ستایشى ئه‌و هاوبه‌شى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى كرد كه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا هه‌بووه‌ و به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى نیشان دا بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ مایه‌ى بڕوا و متمانه‌یه‌ و مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوازێكى دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.


مێركل پشتگیرى له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

12/18/2017 9:20:29 PM

ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا نیشان دا و تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا.


شاندی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، دۆخى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن

12/18/2017 7:09:39 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخێنرا و لیژنه‌كان نیگه‌رانیی خۆیان بۆ گرژییه‌كانى ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها به‌ پێویستیان زانی كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، پشتگیریشیان له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تێكى به‌هێز له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.


نێچیرڤان بارزانی و زیگمار گابریێل داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

12/18/2017 7:02:54 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز گابریێل وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م‌ سه‌ردانه‌، نیگه‌رانیی خۆی له دۆخى ئێستاى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست دۆخه‌كه‌ ئارام بكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئارامكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ئاماده‌یى بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌رز نرخاند.


نێچیرڤان بارزانی و زیگمار گابریێل، گفتوگۆی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

12/18/2017 6:09:43 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێز گابریێل به‌خێرهاتنی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ "له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عیراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان كارمان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش كردووه‌ كه‌ ببووه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان چۆن چۆنی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ بوونه‌ته‌‌وه‌ و به‌ چ شێوه‌یه‌ك زیانیان به‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند".



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next