حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 10:46 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی: هێنانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنی پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

1/8/2018 10:24:53 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی وردبینی له‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ وردبینی له‌ كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.


دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ ڕوو

1/8/2018 10:18:21 PM

سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین سه‌ردانی شاندێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌ به‌غدا ده‌كات و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئاماده‌ییی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه‌ نیشان دا.

 


نێچیرڤان بارزانی: له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، داوای دانوستانێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین

12/28/2017 8:21:01 PM

له‌ سه‌ره‌تادا به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا گوتی "به ‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان و عێراق و گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارم ساڵی ئاینده‌، ساڵی خۆشی بێت بۆ گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان كه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هیوادارم کە به‌ر به‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ ده‌چین، بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵی خۆشی بێت".

 


نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ورووپا پشتگیری له‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

12/21/2017 7:20:28 PM

سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌كه‌یدا تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەم دواییەی کوردستان و هەروەها ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ خاتوو ئەنگێلا مێرکڵ، وه‌زیرانی دەرەوە و بەرگریی و لیژنه‌كانی په‌یوه‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی پەرلەمانی ئەڵمانیای خستەڕوو.

 


ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی لە وەزیفەی گشتی، مووچە و خانەنشینی پەسەند كرد

12/21/2017 6:31:42 PM

ئەنجومەنی وەزیران بەخێرهاتنەوەی بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ سەر كارەكەی و ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان لەو ڕەوشە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا بە خەمخۆریی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان لێكدرایەوە و بەرز نرخێنرا. 


نێچیرڤان بارزانی و زیگمار گابریێل، گفتوگۆی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

12/18/2017 6:09:43 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێز گابریێل به‌خێرهاتنی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ "له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عیراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان كارمان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش كردووه‌ كه‌ ببووه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان چۆن چۆنی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ بوونه‌ته‌‌وه‌ و به‌ چ شێوه‌یه‌ك زیانیان به‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند".


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چیك ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

12/14/2017 7:22:16 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ڤیتشال مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته ‌ڕوو كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخ و قه‌یرانه‌كانى ئێستا ببێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان بكات.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عیراق په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن

12/13/2017 9:18:57 PM

ه‌ڕێز باسكوینۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییه‌كى خۆى دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ وێڕاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له‌ هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه‌.


شاندی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كلدان، سریان، ئاشوور و ئه‌رمه‌ن كۆده‌بێته‌وه‌

12/13/2017 7:21:03 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كسانیی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ مافه‌كانیاندا، هه‌ڵوه‌سته‌كردنی جددیتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دابینكردن و به‌رگریكرن له‌و مافانه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور و بوونی ڕۆڵیان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، دووپات كرایه‌وه‌.


سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان دۆخى داراییان تاوتوێ كرد

12/13/2017 7:08:54 PM

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى لیژنه هاوتاكانیان له په‌رله‌مانى فیدراڵ بكه‌ن بۆ هه‌وڵدان تاكو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 كه پشكى هه‌رێمى كوردستانى كه‌مكردۆته‌وه، تێپه‌ڕ نه‌بێت.



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 next