حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 18 FEB 2018 10:13 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 9:50:45 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و شه‌ڕی دژی داعش و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ قۆناغه‌دا، پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای زه‌مینه‌سازی له‌ ڕووی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرانه‌ به‌ر باس.

 


نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌

2/17/2018 8:40:47 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز بێرت جه‌ختى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ربڕى.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی هه‌رێمی باڤاریا كۆبوونه‌وه‌

2/17/2018 4:30:42 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌ر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، خاتوو میرك پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و كار و پڕۆژه‌ و چالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش كرد و سوپاسى حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌گه‌ڵ كار و پڕۆژه‌كانیاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شیان كراوه‌.

 


نێچیرڤان بارزانى و جۆ بایدن، دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 3:00:06 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌ر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر قۆناغى دواى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی پارتی SPDى ئه‌ڵمانی كۆبوونه‌وه‌

2/17/2018 2:30:24 PM

له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر شه‌ڕى داعش و ئه‌و هاوكارییانه‌ى له‌ كاتى شه‌ڕدا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان كراون و باس له‌ قۆناغى دواى داعش و گرنگیى نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى تیرۆر و توندوتیژى، كرا.

 


نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/17/2018 2:01:57 PM

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره‌، سوپاسى كوێتى كرد بۆ میواندارى و به‌شداریى شاندى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى شاندى عێراقدا له‌ كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێت و ڕۆڵى كونسلگه‌ریى كوێتى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند، خواستى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى له‌ بواره‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شتیارى و پیشه‌سازى بۆ كۆمپانیا كوێتییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.

 


نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/17/2018 1:31:31 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ میونشن له‌ كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆبوونه‌وه ‌و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی‌ دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به‌ هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 


نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

2/16/2018 11:45:54 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئالفانۆ ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا كرد و جه‌ختى له‌ دۆستایه‌تى و پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له‌ دۆستایه‌تیی دوولایه‌نه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

2/16/2018 11:37:12 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته‌ر سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارته‌ سیاسییه‌كان و ئه‌ركی هێزه‌ مه‌شقكاره‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پرسیاریان ده‌رباره‌ی دۆخى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 


نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/16/2018 10:58:17 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو سۆرایدی كه‌ پێشتر وه‌زیری به‌رگری بووه‌ و ئێستا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژی وه‌رگرتووه‌، تیشكى خسته‌ر سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خۆشحاڵیی خۆیشی به‌ بڕیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ و هاوكاریی مرۆیی بۆ په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه‌.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next