حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 24 NOV 2017 12:26 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی، نامه‌یه‌كی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه پێگه‌یشت

11/22/2017 6:51:33 PM

به‌ڕێز بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ریتانیاش به‌ هه‌مان ئاراسته‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.


حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان، پاراستنی یه‌كڕیزی و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

11/21/2017 5:53:32 PM

شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، گرنگیى تهبایى و یه‌كڕیزیی نێوخۆیی بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغهكه و گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دووپات دهكهنهوه.


نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كه‌ن

11/20/2017 8:47:41 PM

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقدا بكرێت

11/20/2017 7:05:12 PM

سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نامانه كرد كه له به‌ڕێزان سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌رهوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێى گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عیراق.


باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه

11/19/2017 5:59:35 PM

باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەووە و ڕایگەیاند بەریتانیا خوزیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتێكی بەهێزی هەرێمی كوردستان لهڕووی سیاسی، ئابووری و ئاسایشەوە هه‌بێت.


نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك كێشه‌كانى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

11/16/2017 10:51:48 PM

نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه‌ و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خواست.


نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشت

11/15/2017 4:15:56 PM

به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیریى خۆى بۆ دیالۆگێكى سیاسى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ر‌بڕى.


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی حكوومه‌ت ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

11/14/2017 5:21:44 PM

"له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆماندا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه‌ به‌ دوو شێوه‌ كار ده‌كه‌ین. یه‌كه‌میان،‌ بودجه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌م سنووره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. دووه‌میشان،‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانمان ڕاسپاردووه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن"


حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌ دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كاته‌وه‌

11/13/2017 5:28:14 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، تیمێكى به‌په‌له‌یشى دروست كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنه‌مای دیالۆگ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

11/13/2017 2:51:44 PM

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز بلیكوا خۆشحاڵیی خۆى به‌ دووه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next