Kurdistan Regional Government


 

نێچیرڤان بارزانی و كۆبیش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

/grafik/uploaded/2016/NB_Yan_Kobish2_5-12-2017__2017_12_05_h15m1s41__SE.JPG

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دۆخی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، كرد. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.