Kurdistan Regional Government


 

باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌ڕێز مەیجەر جەنەڕاڵ نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینگ باڵیۆزی سریلانكا له‌ عێراق له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ناوی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی سریلانكاوه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆماری عێراق

بەڕێز بارزانی
دەمەوێ پرسەو سەرەخۆشیی جەنابی مەیسریپالا ساراسینا سەرۆکی سریلانکا و رانیل ویکرانسیل سەرۆک وەزیران و حکوومەت و گەلی سریلانکا بە بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی خانەوادەکەتان ڕابگەیەنم بەبۆنەی کۆچی دواییی برای خۆشەویستتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی – یه‌وە.

بەڕێزم، تکایە هاوخەمیی قووڵی خۆم و د. ئەحمەد جەلالەدین مستەفا، کونسوڵی فەخری و هەموو ئەندامانی ستافی باڵیۆزخانە و نووسینگەی کونسوڵی فەخری لە هەولێر قبووڵ بکەن.


مەیجەر جەنەڕاڵ
نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینغ
باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق