Kurdistan Regional Government


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌ڕێز ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كاروباری ئاواره‌كانی شانشینی ئوردنیی هاشمی، له‌ په‌یامێكی هاوخه‌میدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان – عێراق

جەنابی برای ئازیز
سڵاوێكی گەرم
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووتان، بە ئیزنی خودا، بەڕێز دلۆڤان ئـیدریس مستەفا بارزانیم پێگەیشت كە لە 2ی نیسانی 2018دا كۆچی دوایی كرد.

لێرەدا ڕێگەم بدەن ڕاستگۆترین هەستی هاوسۆزی و سەرخۆشیی خۆم بەبۆنەی كۆچی دواییی برای خوالێخۆشبووتان دەرببڕم، تكاكارم لە خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.

لە كاتێكدا كە هاوخەمتانین لەم كۆستە مەزنەدا، ڕووی نزامان لە خوای بەتوانا دەكەین و داوای لێ دەكەین بتانپارێزێ و خۆڕاگری و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێ.
إنا لله وإنا إلیه راجعون

ئەیمەن ئەلسەفەدی
وەزیری دەرەوە و كاروباری ئاوارەكان
شانشینی ئوردنیی هاشمی
نیسانی 2018