Kurdistan Regional Government


 

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردسان، له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌باددی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراله‌وه‌ پێشوازی كرا‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌ده‌ستهاتوون، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.