حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 JAN 2018 08:49 Erbil, GMT +3

پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق




هەروەك چۆن ئاماژەی پێکراوە لە بڕگەی پێنجەمی دەستووری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنە لە هەرێمی فیدڕاڵى کوردستان لە کۆماری عێراق. لەوەتەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی عێراقێکى دیموکراسی، فرەیی و فیدڕاڵی کردووە بە ئاشتی لەگەڵ خۆیی و دراوسێکانی. هەموو هەوڵێکیشی بەگەرخستووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقێك کە ڕێز لە ماف و خواستەکانی هاووڵاتیانی دەگرێت.

دەستووری عێراق بە ڕوونی مافی پارێزگاکان و هەرێمە فیدڕاڵییەکانی دیاریکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم پەیوەستە بە دەستوور وەکو باڵاترین دەسەڵات لە وڵات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەک بابەتی چارەسەرنەکراو لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ.        





چاڵاکیەکان

ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى له‌ دیالۆگێكی جددیی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كات

WED, 17 JAN 2018 22:49

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌، مووچه‌ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.

 

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستپێكردنێكی باشه‌

WED, 17 JAN 2018 18:38

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "هه‌روه‌ك ئاگادارن كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردووی نیوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌ستیان پێكردووه‌. پێشتر شاندێكی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو و له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دانیشتنیان ئه‌نجام دابوو، دواتریش شاندێك له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولادا تیم بۆ بابه‌ته‌كانی فڕۆكه‌خانه و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ هه‌یه‌، دروست كران. وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان كرد، هه‌ڵسه‌نگاندێكی ئه‌رێنیمان هه‌یه‌ و له‌و بڕوایه‌داین كه‌ ده‌ستپێكردنێكی زۆر باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵدا هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا. ئێمه‌ به‌م دانیشتنانه‌ خۆشحاڵین و هیوادارین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێكی باش كه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراقدا بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه‌ و به‌غدا ئاسایی ببێته‌وه‌ و هه‌موو شته‌كان زۆر له‌ جاران باشتر بكرێن. ئه‌مه‌ هیوای ئێمه‌یه‌ و بڕیار وایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بێت".

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ى خزمه‌ت تاوتوێ ده‌كات

WED, 17 JAN 2018 18:19

سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى باسى له‌ گفتوگۆ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند لێژنه‌یه‌كى حكوومیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان، نه‌وت و مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به‌ ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌مى دا، هیوایشى خواست زوو بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رى كۆتایى بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ.