حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 22:29 Erbil, GMT +3

پەروردە و لاوان




حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەلێکی گەورەیان لەبەردەستە بۆ دابینکردنی دەرفەتی فێربوون وخزمەتگوزاری بۆ لاوان کە پێشتر هەرگیز نەڕەخساوە. ئەمەش کارێکی سەختە لە بەردەم حکومەتی هەرێم، چونکە قوتابیان و لاوان بەردەوام داخوازی پلانی تازە و سەردەمیانە دەکەن. ناوەندەژمێری تەمەن لە هەرێمی کورستان 20 ساڵەو لەسەدا 36ی دانیشتوان تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ڕەخساندنی داهاتوویەکی گەش و سەرکەوتوو بۆ نەوەکانی.

بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە فێربوون و لاوان، وەهەروەها بەستەری ماڵپەڕی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە. 

 





چاڵاکیەکان

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 16 JAN 2018 14:48

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 

به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

MON, 15 JAN 2018 22:29

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

 

حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MON, 15 JAN 2018 19:08

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه‌ به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه‌ دووپات‌ كرایه‌وه.