حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 22:28 Erbil, GMT +3

کار و کاروباری بازرگانی




هەرێمی کوردستان خاوەنی یەکێکە لە باشترین و بوژاوەترین بازاڕی گەشەسەندوو لە جیهان، ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی کرێکاران و خاوەنکارانە لە کەرتی تایبەت. لەلایەن خۆیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵساوە بە هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی، ئابووریەکی هەمەچەشن و بەتوانا لە چەند بوارێک و پەیڕەوکردنی چەند یاسایەک کە ڕێگە بە گەشەسەندنی پێشەسازی تازە و بازرگانی دەدات.

هاوشێوەی وڵاتانی تر، کەرتی تایبەت وەک بزوێنەرێکی ئابووری کاڵا و خزمەتگوزاری تازە و پێشکەوتوو پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات. لەهەمان کاتدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لە گرنگی بەشداری هێزی کاری ناوخۆ لە بوژاندنەوەی ئابووری کوردستان – بەتایبەتی بەشداری لاوان و دەرچووانی ئامادەیی و زانکۆکان. وەلای گرنگە کە گەشەی ئابووری سوودبەخش بێت بۆ گشت هاوڵاتیان و دەرفەتی کار و بازرگانی بەشێوەیەکی یەکسان و ڕوون بۆ هەموو لایەک دابینبکات.

بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری کار و کاروباری بازرگانی ، لەگەڵ ناونیشانی ماڵپەرە پەیوەندیدارەکان لە خوارەوە  ئاماژەیان پێکراوە.  





چاڵاکیەکان

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 16 JAN 2018 14:48

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 

نێچیرڤان بارزانی: هێنانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنی پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

MON, 8 JAN 2018 22:24

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی وردبینی له‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ وردبینی له‌ كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.

دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ ڕوو

MON, 8 JAN 2018 22:18

سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین سه‌ردانی شاندێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌ به‌غدا ده‌كات و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئاماده‌ییی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه‌ نیشان دا.