حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 21 NOV 2017 09:30 Erbil, GMT +3

ڕێوشوێنی کارگێڕی




لە هەوڵێکدا بۆ ئاسانکردن و چالاککردنی ئیداری و کەمکردنەوەی بیرۆکراسیەت، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی دەربارەی پرسیارە باوەکان بەردەستکردووە، تاوەکو پرۆسەی کارگێڕی کەمتربکاتەوە لەسەر هاوڵاتیان، بیانییان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. فۆرمە فەرمیەکان لێرە دابینکراون.

تێبینی: ڕێنمایی و یاساکان دەکرێ گۆڕانکاریان بەسەردابێت. ئەم ماڵپەرە، تاوەکو بکرێت، بە بەردەوامی تازە دەکرێتەوە. بەڵام لەوانەیە هاوڵاتیان و بیانیان هەندێک دژیەکبوون بەدیبکەن لە کاتی هەبوونی ڕێسای تازە.

پرسیارە پەیوەندیدارەکان بە ئۆتۆمبیل، مۆڵەتی شوفێری (لێخوڕین) و تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل


چۆن دەتوانم کارتی نیشتەجێبوونی کورتخایەن بەدەستبهێنم وەک میوانێکی بیانی؟

نیشتەجێبوونی کورتخایەن بۆ ئەوکەسانەیە کە دەیانەوێت لە کوردستان بمێننەوە بۆ ماوەیەک کە زیاتر بێت لەو 15 رۆژەی کە لەکاتی هاتنیان بۆ کوردستان پێیاندراوە و تاوەکو 3 مانگ. هەرکەسێك کە کارتی نیشتەجێبوونی پێبدرێت بۆ ئەو مەبەستە بەڵام کوردستان بەجێبهێڵێت بەر لە بەسەرچوونی ماوەکەی، کارتی نیشتەجێبوونەکەی لە لایەن ئەفسەری کۆچکەران لەکاتی دەرچوون لێ وەردەگیردرێت. لەکاتی گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستە داوایەکی نوێی نیشتەجێبوون پێشکەشبکرێت.

پێداویستیەکانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، بەگوێرەی گشت یاسا و ڕێنماییە دەرچووەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریتین لە:

• نامەی پشتگیری لە لایەن خاوەنکاری پێشکەشکارەکە لەگەڵ بەڵگەنامەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان.
• بەڵێننامەیەکی نوسراو لە لایەن پێشکەشکار کە هاووڵاتی عێراقیە و دانیشتووی هەرێمی کورستانە.
• بەڵگەی ئەنجامدانی شیکاری خوێن بەگوێرەی ڕێنماییەکانی نووسینگەی نیشتەجێبوون. فۆرمی ئەنجامدانی شیکاری خوێن لە نووسینگەی نیشتەجێبوون دەستدەکەوێت لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی داواکاری نیشتەجێبوون. ئەنجامی شیکاری خوێن لە ماوەی 2-3 رۆژ دەدرێتەوە.


چۆن دەتوانم کارتی نیشتەجێبوونی درێژخایەن بەدەستبهێنم وەک میوانێکی بیانی؟

نیشتەجێبوونی درێژخایەن بەردەستە بۆ ئەو بیانیانەی کە دەیانەوێت لە کوردستان بمێننەوە بۆ ماوەیەک کە زیاتر بێت لە 6 تا 12 مانگ. کارتی نیشتەجێبوون دەکرێ لای خاوەنەکەی بمێنێتەوە لە کاتی بەجێهێشتنی کوردستان بۆ ماوەیەکی کورت. 

پێداویستیەکان بۆ بەدەستبهێنانی کارتی نیشتەجێبوون بریتین لە: 

  • نامەی پشتگیری لە لایەن خاوەنکاری پێشکەشکارەکە لەگەڵ بەڵگەنامەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان.
  • بەڵێننامەیەکی نوسراو لەلایەن پێشکەشکار کە هاووڵاتی عێراقیە و دانیشتووی هەرێمی کورستانە.
  • بەڵگەی ئەنجامدانی شیکاری خوێن بەگوێرەی ڕێنماییەکانی نووسینگەی نیشتەجێبوون. فۆرمی ئەنجامدانی شیکاری خوێن لە نووسینگەی نیشتەجێبوون دەستدەکەوێت لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی داواکاری نیشتەجێبوون. دەرئەنجامی شیکاری خوێن لە ماوەی 2 تا 3 رۆژ دەدرێتەوە. 
  • ئەو پێشکەشکارانەی کە هاووڵاتی هەندێك ووڵاتن، پێویستە ڕەزامەندی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن. پێشکەشکارانی ئەو ووڵاتانە پێویستیان بە ڕەزامەندی دەزگاکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. نووسینگەی نیشتەجێبوون دەتوانێت ناوی ئەو ووڵاتانەتان پێبدات.



چۆن دەتوانم کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) بەدەستبهێنم وەک هاوڵاتیەکی عێراقی بەڵام خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان؟

ئەگەر هاووڵاتیەکی عێراقی دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بیەوێت داواکاری پێشکەشبکات بۆ بەدەستهێنانی کارتی نیشتەجێبوون، پێویستە سەردانی نووسینگەی نیشتەجێبوونی ئەو پارێزگایەی هەرێم بکات کە لێیەتی و خۆی داواکاری پێشکەشبکات. 

 
ئایا پێویستدەکات کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) بەدەستبهێنم وەک هاوڵاتیەکی بیانی بەڵام سەربە خێزانێک بم لە هەرێمی کوردستانی عێراق؟

ئەگەر تاکێکی کورد کە لە دایک بووی هەرێمی کوردستانی عێراق یاخود لە دایک بووی دەرەوەی ووڵات (هەندەران) بێت بەڵام خێزانەکەی لە هەرێمی کوردستان بێت، پێویستی بە کارتی نیشتەجێبوون نابێت. بەڵام پێویستی بە بەدەستهێنانی کارتەکانی 'ناسنامەی باری شارستانی ' (هویة نفوس)، 'ڕەگەزنامە' (شهادة جنسیة)، 'زانیاری' و 'پسوولەی خۆراک' دەبێت.


چۆن دەتوانم ڤیزە بەدەستبهێنم وەک کرێکارێکی بیانی؟

  • فۆرمی داواکاری پێشكەشکردن بەردەستە لێرە
  • فۆرمی داواکاری پێشکەشکردن لەلایەن کۆمپانیا
  • بەڵێننامەی نوسراو لەگەڵ کۆپی ناسنامە و کارتی زانیاری
  • کۆپی پاسپۆرت
  • کەسی بیانی پێویستە دەستکەوتی زانستی و ئەکادیمی هەبێت یاخود کەسێکی بازرگان بێت و خاوەن ناسنامەی بازرگانی بێت.
  • بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیاکە پێویستە پێشکەشبکرێت

*هەموو بەڵگەنامەکان تۆمارکراوەکان دەبێت کۆپیبکرێن (2 کۆپی ڕەنگاوڕەنگ)

چۆن کۆمپانیاکەم ڤیزە بەدەستبهێنێت بۆ کرێکارانی بیانی؟

داواکاری پێشکەشکردن بۆ هێنانی خەڵکانی بیانی لە لایەن کۆمپانیاکان:

  • فۆرمی داواکاری پێشكەشکردن بەردەستە لێرە
  • بەڵێننامەی نوسراو
  • کۆپی پاسپۆرت
  • کەسی بیانی پێویستە دەستکەوتی زانستی و ئەکادیمی هەبێت وە/یاخود کەسێکی بازرگان بێت و خاوەن ناسنامەی بازرگانی بێت.
  • بەڵگەنامە تۆمارکراوەکانى کۆمپانیاکە پێویستە پێشکەشبکرێت

*هەموو بەڵگەنامە تۆمارکراوەکان دەبێت کۆپیبکرێن (2 کۆپی ڕەنگاوڕەنگ)

داواکاری پێشکەشکردن بۆ هاوردەکردنی هێزی کاری بیانی لە لایەن کۆمپانیاکان

  • فۆرمی داواکاری پێشكەشکردن لە لایەن کۆمپانیا
  • فۆرمی داواکاری پێشكەشکردن بەردەستە لێرە 
  • بەڵێننامەی نوسراو
  • کۆپی پاسپۆرت
  • ژیاننامەی پیشەیی (سیڤی) کرێکار
  • کورتەی پرۆژەکە و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان
  • پشتگیری فەرمی و نامەکانی ڕاسپاردەکردن لەلایەنی پەیوەندیدار
  • بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا
  • پێویستە کارەکە پێشتر لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان بانگەوازی بۆ کرابێت
  • بەڵگەنامە تۆمارکراوەکانی کۆمپانیاکە پێویستە پێشکەشبکرێت

*هەموو بەڵگەنامە تۆمارکراوەکان دەبێت کۆپیبکرێن (2 کۆپی ڕەنگاوڕەنگ)


ئایا پێویستم بە ڤیزە هەیە بۆ سەردانکردنی هەرێمی کوردستان؟

هاووڵاتیانی هەندێک ووڵات پێویستە ڤیزە بەدەستبهێنن بەر لە گەیشتنیان بۆ هەرێمی کوردستان. بۆ دواترین زانیاری، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە.

چۆن دەتوانم کۆمپانیاکەم لەبواری خزمەتگوزاری نەوت تۆمار بکەم بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان؟

تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە بۆ ڕێنمایی فەرمی؛ زانیاری زیاتر بەردەستە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.

چۆن دەتوانم کۆمپانیایەک یان لقێکی دابمەزرێنم لە هەرێمی کوردستان؟

تێبینی: وا باشترە کە داوای ئامۆژگاری لە ڕاوێژکاری یاسایی ناوخۆ بکرێت بۆ ئەم مەبەستە

یاسای نوێی وەبەرهێنان ڕێگەدەدات بە وەبەرهێنەرانی بیانی بە خاوەنداریەتی یا کڕینی پشک لە کۆمپانیاکانی هەڕێمی کوردستان. بەڵام پێویستە وەبەرهێنەرەکە  نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت و مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) ی هەبێت. بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم مەرجە گۆڕانکاری بەسەردابێت لەماوەیەکی کورت.

بۆ ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە خوازیارین لقێک لە کۆمپانیاکەیان لە هەرێمی کوردستان تۆماربکەن: 

  1. بەڵگەنامەی گلدانەوە (حجز)ى ڕەزامەندی لەسەر ناوی کۆمپانیا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی
  2. بڕوانامەی تۆمارکردنی  کۆمپانیا لەو ووڵاتەی کە لێیەوە هاتووە و پەسەندکرابێ لە باڵوێزخانەی عێراق یاخود لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ووڵاتە.
  3. نامەی فەرمی ڕێگەپێدان لە کۆمپانیای سەرەکی کە مۆڵەتدەدات بە کردنەوەی لقێکی لە هەرێمی کوردستان، پەسەندکرابێ لە باڵوێزخانەی عێراق یاخود لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ووڵاتە.
  4. دیاریکردنی پارێزەر و ژمێریار (پێویستە نیشتەجێی عێراق بن) و بەرێوبەری لق (لە هەر ڕەگەزنامەیەک بێت) و بەلایەنی کەم سێ فەرمانبەری هەبێت کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانبن لەگەڵ دیاریکردنی بەرپرسیاریەتیەکانیان لە کۆمپانیا.  
  5. سپاردنی بڕێک پارە (بەگوێرەی جۆری کۆمپانیا) وەک کفالە تأمین لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەی کە کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کاردەکات. ئەو سپاردنە دەگەڕێندرێتەوە کاتێك کۆمپانیاکە کوردستان بەجێدێڵێت. 
  6. کۆپی بەڵگەنامەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیای سەرەکی
  7. تێچووی تۆمارکردنی لق بە بڕی 200،000 هەزار دیناری عێراقی
  8. کۆپی پەسەندکراوی گرێبەستی بەکرێگرتنی نووسینگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
  9. کۆپی گرێبەستی ئەو پڕۆژانەی کە کۆمپانیا مۆری کردووە (ئەگەر هەبێت) لە هەرێمی کوردستان
  10. پڕکردنەوەی فۆرمی تۆمارکردنی لقی دەرەکی یا تۆمارکردنی نووسینگەی بازرگانی لە ماڵپەری 
  11. کۆپی پەسەندکراوی پاسپۆرتی کارمەندە بیانیەکان و ناسنامەی باری شارستانی کارمەندە عێراقییەکان.
  12. نامەی پشتگیری لە پارێزەرێکی عێراقی کە رەسەنیەت و یاساییبوونی بەڵگەنامەکانی سەرەوە دڵنیابکاتەوە
  13. بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەرپرسە لە تۆمارکردنی کۆمپانیا و لقەکان.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نوێ؟

  1. کۆنووسی کۆبونەوەی کردنەوەی کۆمپانیا، دیاریکردنی بەڕێوبەری گشتی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن و واژۆکرنی کۆنووس لە لایەن گشت ئەندامان.
  2. کۆپی پاسپۆرت و 2 وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی گشت ئەندامان
  3. گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا لە گەڵ پارێزەرێکی تۆمارکراو لە کوردستان، ئەوە پێداویستیەکی بەزۆریە و دەبێ کۆمپانیا پشت بە پارێزەری ناوخۆ ببەستێت
  4. تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیا لە ژووری بازرگانی پەیوەندیدار لە هەولێر، سلێمانی یا دهۆک
  5. پێویستە ژمێریارێکی تۆمارکراو لە سەندیکای ژمێریاران کاری ژمێریاری کۆمپانیاکە جێبەجێبکات

تێبینی: گشت بەڵگەنامەکان پێویستە بەزمانی کوردی یان عەرەبی یاخود کۆپی وەرگێردڕاویان لەگەڵ بێت. ئەو بەڵگەنامانەی لەدەرەوەی عێراق ئیمزاکراون دەبێت پەسەندکرابن لە نزیکترین نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان باڵوێزخانەی عێراق.
گشت ڕێنماییەکانی سەرەوە دەکرێ لە لایەن پارێزەر و ژمێریاری ناوخۆ جێبەجێبکرێن. بۆ دۆزینەوەی پارێزەری ناوخۆ تکایە پەیوەندی بە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بکە.

کارتی 'ناسنامەی باری شارستانی' (هویة نفوس)چیە؟ کێ پێویستیەتی 'ناسنامەی باری شارستانی' بەدەستبێنێت؟ چۆن دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت؟

کارتی 'ناسنامەی باری شارستانی' (هویة نفوس)، ناسنامەی سەرەکییە لە عێراق،  هەموو هاووڵاتیانی عێراق لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێویستە خاوەنی ئەو کارتە بن. 
دەرهێنانی ناسنامەی باری شارستانی بۆ جاری یەکەم:

  1. فۆرمی داواکاری پێشكەشکردنی ناسنامە، ئەگەر پێویست بوو لەلایەن سەرپەرشتیاری یاسایی واژوو (ئیمزا) دەکرێت
  2. بەڵگەنامەی 'کارتی زانیاری' یا 'ڕەگەزنامە' (شهادة جنسیة) یاخود (پاسپۆرت) بۆ سەلماندنی ڕەگەزنامەی پێشکەشکار
  3. پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاری لەگەڵ دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لە نووسینگەی ناسنامە (دائرة نفوس)
  4. نووسینگەی ناسنامە، کارتی ناسنامەی باری شارستانی دروستدەکات لە بەرواری وەرگرتنی داواکاری، مۆرو واژۆ (ئیمزای) سەرۆکی نووسینگەی لێدەدرێت.
  5. ناسنامەی دەرچوو دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی دوای واژۆکردنی فۆرمی وەرگرتن.

دەرهێنانی ناسنامەی باری شارستانی لە کاتی ون کردنی یاخود بێکەڵک بونی:

ئەگەر ناسنامەکەت ون بووبێت خود بێکەڵک بووبێت، ناسنامەیەکەی ترت پێدەدرێت دوای لێکۆڵینەوە و دڵنیابوونی نووسینگەی ناسنامە لە ونبوون یاخود بێکەڵک بوونی. بۆ ئەم مەبەستە فۆرمی ونبوونی ناسنامە پڕدەکرێتەوە و ناسنامە بێکەڵکەکە لە خاوەنی وەردەگیردرێت.


کارتی 'زانیاری' چیە؟ کێ پێویستیەتی کارتی 'زانیاری' بەدەستبێنێت؟ چۆن دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت؟

کارتی زانیاری پێویستە بۆ سەرپەرشتیاری گشت خێزانێکی عیراقی کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبن بەڵام بیانی نەبن و نیشتەجێی هیچ بەشێکیتری عێراق نەبن. هاووڵاتیانی عیراقی نیشتەجێی بەشەکانی تری عێراق، کارتی هاوشێوەیان پێدەدرێت لە پارێزگاکانی خۆیان و ناتوانن کارتی زانیاری لە هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن. خەڵکانی بیانی کارتی زانیاریان پێنادرێت.    

هەر هاووڵاتیەک ئەو مەرجانەی سەرەوە بیگرێتەوە، دەتوانێت داوای کارتی زانیاری بکات بە نوێنەرایەتی سەرپەرشتیاری خێزان لە نووسینگەی ئاسایشی گەڕەکەکەى. بەڵگەنامە پێویستەکان بریتین لە:

  • سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
  • دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامە (هویة نفوس) ی گشت ئەندامانی خێزان
  • دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی ڕەگەزنامە (جنسیة)ی سەرپەرشیاری خێزان
  • دوو کۆپی کارتی پسولەی خۆراک، کە لە ژێرناوی سەرپەرشتیاری خێزان دەرچووە
  • نامەی پشتگیری موختاری گەڕەک، مۆرکرابێت لە لایەن نووسینگەی ئاسایشی گەڕەک

بەڵگەنامەی 'ڕەگەزنامە' (شهادة الجنسیة)چیە؟ کێ پێویستیەتی 'ڕەگەزنامە' بەدەستبێنێت؟ چۆن دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت؟

گشت هاووڵاتیانی عێراقی پێویستە هەڵگری ڕەگەزنامە (شهادة الجنسیة) بن، کە حالەتی  هاووڵاتیبوون لە عێراق پشتڕاستدەکاتەوە. فۆرمی داواکردنی ڕەگەزنامە لێرە بەدەستبهێنە. بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە (شهادة جنسیة) پێویستە ڕەسەنایەتی عێراقیبوونی پیشانبدات بەیەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە:

1. لەڕێگەی باوک یان دایکی داواکەر

  • فۆرمی داواکردنی ڕەگەزنامە بە پڕکراوەیی
  • ڕەگەزنامە (شهادة جنسیة) ی باوک یان دایک
  • ناسنامەی باری شارستانی (هویة الأحوال الشخصیة) باوک یان دایک
  • کارتی زانیاری
  • دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی 

2. لەڕێگەی مام یان ئامۆزا  

  • فۆرمی داواکردنی ڕەگەزنامە بە پڕکراوەیی
  • ڕەزامەندی ئاسایش
  • وێنەی داواکار لەگەڵ وێنەی دایک و باوك
  • وێنەی مام یا ئامۆزا  
  • پشتگیری موختار لەگەڵ دوو شاهێد و مام یان ئامۆزا
  • دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی داواکار

3. بۆ هاووڵاتیانی عێرا قی دانیشتووی دەرەوەی ووڵات 

  • پڕکردنەوەی فۆرمی داواکردنی ڕەگەزنامە لە باڵوێزخانەی عێراق لە ووڵاتی نیشتەجێبوونی داواکەر
  • پێویستە داواکەر دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ خۆی ببات بۆ باڵوێزخانە، یەکێکیان لە لایەن بەرپرسانی باڵوێزخانە مۆردەکرێت
  • دەستنیشانکردنی بریکارێکی تایبەت (وەکیل خاص) لە عێراق بۆ بەدواداچونی مامەڵەکەی لەجیاتی داواکەر
  • باڵوێزخانەی عێراق داواکاریەکە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوی عێراق دەنێرێت بۆ نووسینگەی ڕەگەزنامەی پەیوەندیدار
  • دوای تەواو بوونی، داواکەر لە هەمان باڵوێزخانە وەریدەگرێتەوە

4. بۆ کەسانی بیانی کە دەیانەوێت ڕەگەزنامەی عێراقی بەدەستبهێنن

خەڵکانی بیانی دەتوانن داوای ڕەگەزنامەی عێراقی بکەن بە گوێرەی مەرجەکانی یاسای ژمارە 6، 2006 

  • پێویستە داواکەر بەشێوەیەکی یاسایی هاتبێتە عێراق
  • پێویستە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە عێراق ژیابێت
  • پێویستە داواکەر خاوەنی بژێویەکی ژیانی بەردەوام و سەرچاوە ڕوونبێت
  • پێویستە داواکەر هیچ نەخۆشییەکی گواستراوەی نەبێت
  • هیچ تاوانێکی شەرەف یا ئەخلاقی ئەنجام نەدابێت

پسولەی خۆراک چیە؟ کێ پێویستە بەدەستبێنێت؟ چۆن دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت؟

سەرپەرشتیاری هەر خێزانێکی عێراقی پێویستە کارتی پسولەی خۆراکی هەبێت. ئەو کارتە ناوی گشت ئەندامانی خێزانەکەی لەسەرە و بەڵگەنامەیەکی گرنگە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە، تۆمارکردن بۆ دەنگدان و بۆ چەندین کاری تر. بۆ بەدەستهێنانی پسولەی خۆراک، هاووڵاتی پێویستە ناوی خۆی لە نووسینگەی کارتی پسولەی خۆراک تۆماربکات و فۆرمی پەیوەندیدار پڕبکاتەوە. دەتوانی فۆرمەکە لێرە بەدەستبهێنیت.

     

چۆن دەتوانم پاسپۆرتی عێراقی بەدەستبهێنم؟

  • بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ داواکردنی پاسپۆرتی عێراقی:
  • ناسنامەی باری شارستانی (هویة الأحوال الشخصیة)
  • بەڵگەنامەی ڕەگەزنامە ((شهادة الجنسیة)
  • کارتی زانیاری
  • چەکی بانک بە بەهای (25،000) دیناری عێراقی
  • سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی
  • فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی پاسپۆرتی عێراقی لێرە بەدەستبهێنە

** ناسنامەی باری شارستانی

آ- ناوی سیانی و ناوی دایک لەگەڵ بەروار و شوێنی لە دایک بوونی کەسەکەی دیار بێت.
ب- مۆر و ناوی سەرۆکی فەرمانبەر بەڕوونی دیار بێت.
ج- وێنەی داواکەر لەگەڵ مۆری فەرمانگە دیار بێت لەسەر ناسنامەی باری شارستانی.
د- پێویستە ناسنامەی باری شارستانی مندالان وێنەی لەسەر بێت بە پێچەوانەوە کاری پێ ناکرێت.
ه- مێژووی دەرچوونی ناسنامەی باری شارستانی روون بێت و لە 10 سال کۆنتر نەبێت ئەگەر نا کاری پێناکرێت.

** ڕەگەزنامەی عێراقی

آ- داواکەری پاسپۆرت ئەگەر تەمەنی لە سەرووى 12 ساڵەوە بێت پێویستە ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
ب- ئەگەر کەسی داواکاری پاسپۆرت تەمەنی لە خوار 12 ساڵەوە بێت پێویستە ڕەگەزنامەی سەرپەرشتیاری خێزان لەگەڵ خۆی بهێنێت.
ج- ئەو زانیاریانەی کە لە ڕەگەزنامەی عێراقی هەیە لەگەڵ ئەو زانیاریانەى لە ناسنامەی باری شارستانی هەیە دەبێت دیار و وەک یەک بن.

** کارتی زانیاری

آ- پێویستە داواکەر کارتی زانیاری پەیوەندیدار بەو پارێزگایەی کە لێی نیشتەجێیە پێشکەشبکات
ب- ناوی سیانی داواکەر بەتەواوەتی وەکو ناسنامەی باری شارستانی لەسەر کارتی زانیاری تۆمار کرابێت.

** چەکی بانک

آ- پێویسەتە هاوولاتی چەکی بانک بهێنێت لە یەکێک لە لقەکانی بانکی رەشید (خانزاد، نەوڕۆز، دیلمان، شیرین، عنکاوە) لە هەولێر.

** وێنە

آ- بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی پاسپۆرت هاوولاتی دەبێت 3 وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشتی سپی بێنێت بەئەندازەی 35*45 ملم.

داواکردنی مۆڵەتی لێخوڕین؟

1. مه‌رجه‌كانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى لێخورین

ا- پێویسته‌ 16 شانزه‌ ساڵى ته‌واو كردبێت بۆ ماتۆر سكیل، 20 ساڵ بۆمۆڵه‌تى شوفێرى گشتى و بارهه‌ڵگر، 18ساڵ بۆ جۆره‌كانى تر.
ب- سزا نه‌درابێت له‌لایه‌ن دادگاوه‌ كه‌ ڕێگر بێت له‌شوفێرىكردن.
ج- پێویسته‌ پشتگیرى لیژنه‌ى پزیشكى هه‌بێت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ دیارى ده‌كرێت و بیسه‌لمێنێت كه‌ له‌رووى جه‌ستیی وبینینه‌وه‌ گونجاوه‌ بۆ شوفێرى كردن.
د- ده‌بێت به‌ سه‌ركه‌وتوویى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ هونه‌ریانه‌ ببڕێت كه‌ پێویسته‌ بۆ شوفێرى و یاساكانى هاتووچۆ به‌پێى جۆرى مۆڵه‌ته‌كه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستى بێنێت.

2. پێویسته‌ ئه‌فسه‌رى مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كه‌ پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌ كاتێك شوفێر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ له‌ ده‌ست بدات كه‌ هاتووه‌ له‌ بڕگه‌كانى (ا،ب،ج) ى خاڵى یه‌كه‌مى سه‌ره‌وه‌.
3. له‌ كاتى نوێ كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى لێخورین ڕه‌چاوى خاڵه‌كانى هاتوون له‌بڕگه‌كانى (ب،ج) له‌ خاڵى یه‌كه‌مى سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.
4. ده‌توانرێت مۆڵه‌تى شوفێرى بدرێت به‌ ڕه‌گه‌زێك عێراقیش نه‌بێت به‌مه‌رجێك ته‌نها جۆرى مۆڵه‌تى تایبه‌ت بێت و به‌ پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه‌ له‌خاڵى یه‌كه‌مى ئه‌م به‌شه‌داهاتووه‌و ده‌بێت نیشته‌جێ بێت له‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى ڕێگه‌ پێدراو به‌پێى به‌ڵگه‌ نامه‌ى نیشته‌جێبوون.
5. مۆڵه‌تى شوفێرى ده‌رچووى ووڵاتانى تر له‌عێراق كارى پێده‌كرێت وه‌ك مۆڵه‌تى تایبه‌تى عێراقى به‌ مه‌ر جێك مۆله‌ته‌كه‌ ماوه‌ى ته‌واو نه‌بووبێت واته‌.
6. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى لێخورین پێنج ساڵه‌.

چۆن دەتوانم سزای سەرپێچی هاتوچۆ بدەم؟ 

ها‌ووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ناوی پارێزگای سەر تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان دەتوانن بڕی سزای سەرپێچی بدۆزنەوەو لە بەشی پێ بژاردنی سەربە بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیدار سزای سەرپێچی هاتوچۆ بدەن.

تێچووی کڕینی ژمارەی تابلۆ بۆ ئۆتۆمبیلی تازە؟  

تێچووی کڕینی ژمارەی تابلۆ بۆ ئۆتۆمبیلی تازە دەوەستێتە سەر جۆر و قەبارەی ئۆتۆمبیل. زانیاری زیاتر لێرە دەستدەکەوێت.