حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 22:53 Erbil, GMT +3

پوختەیەک دەربارەی کوردستان




  • هەرێمی کوردستان کە ژمارەی دانیشتوانی پێنج ملیۆن و 200 هەزار کەسە  و لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک پێکدێت، کە ڕووبەری هەرسێکیان پێکەوە نزیکەی چل هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە – کە گەورەترە لە ڕووبەری هۆڵەندا و چوارجار بە قەد ڕووبەری لوبنانە.
  • جوگرافیای هەرێم هەمەچەشنە کە پێکدێت لە دەشتایی گەرم و وشک تا دەگاتە ناوچەی شاخاوی فێنک وە کانیاوی سروشتی و بارینی بەفر لە زستان.
  • گەشتیارانی بیانی زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێدەکرێت. میدیای نێودەوڵەتی و بازرگانان لەنێوان ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانن کە سەردانی کوردستان دەکەن، وەهەروەها ئەو کوردانەی لە هەندەران دەگەڕێنەوە.
  • لە ماوەی جەنگی ئازادکردنی عیراق، تەنانەت تاکە سەربازێکی هێزی هاوپەیمانان لە کوردستان نەکوژراوە،وە هیچ کەسێکی بیانیش نەڕفێندراوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەهاوکاری هاوڵاتیان، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان پاراستووە لەوەتەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپرسیاریەتی ئاسایشی ناوچەکەیان بە فەرمی لە ئایاری 2007 ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێکاری بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەکات کە داڕێژراون لە لایەن پەرلەمانی کوردستان - کە بەشێوەیەکی دیموکراسی لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە. وەهەروەها کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی لە بەهاری 2014 دەستبەکاربووە. 
  • دەستووری عیراقی فیدڕاڵ دانی ناوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان وە گشت دامەزراوە فەرمییەکانی تری هەرێمی کوردستان. بەهەمان شێوە، هێزەکانی پێشمەرگە وەک پاسەوانی سنووری هەرێم دەناسێنێت.
  • کابینەی هەشتەمی حکومەت، کە حکومەتی هاوپەیمانیە چەندین پارتی سیاسی لە خۆدەگرێت کە ڕەنگدانەوەی هەمەچەشنایەتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانەو نەتەوەکانی کلدانی، ئاشووری، سریانی، تورکمان، یەزیدی، عەرەب و کورد تێیدا بە تەبایی پێکەوە دەژین. 
  • زیاتر لە سەدا شەست و پێنجی لادێیەکانی کوردستان دووبارە بوژاونەتەوە دوای وێرانکردنیان لەسەر دەستی ڕژێمی سەدام حوسین، لە ماوەی کەمپینی ئەنفال کە لە ساڵانی هەشتاکان دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا. 
  • زمانی کوردی بنچینەکەی بریتیە لە زمانی هیندۆ ئەوروپیەکان و لە نێوان خێزانی زمانە ئێرانییەکانە، وەک فارسی و پەشتو، جیاوازە لە عەرەبی. سۆرانی و کرمانجی دوو زاراوەی سەرەکی زمانی کوردیین.
  • یازدە زانکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە لەگەڵ چەندین زانکۆی ئەهلی مۆڵەت پێدراو. هەندێک لەو زانکۆیانە، ئینگلیزی وەک زمانی سەرەکی فێرکردن و تاقیکردنەوە بەکاردەهێنن، بەرچاوترینیان زانکۆی کوردستان هەولێر و زانکۆی عیراقی ئەمریکی سلێمانییە.
  • یاسای وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە حزیران 2006 پەسەندکراوە، کە پاداشتی بەرچاو دابیندەکات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی وەک پێدانی زەوی، لێبوردن لە دانی باج بۆ نزیکەی 10 ساڵ و بەئاسانی گواستنەوەی داهات.  
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی 17 وڵات ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بە خێرایی سوود لە سەرچاوە سروشتییەکانی وەربگرێت. 
  • هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەیە، ئەوانیش  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانین، کە گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدا ئەنجامدەدرێت. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆکیش ئێستا لە ژێر دروستکردن دایە.




چاڵاکیەکان

نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نه‌مێنێت

WED, 28 MAR 2018 19:40

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی‌ خسته ‌ڕوو.

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چین پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

THU, 15 MAR 2018 17:36

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی‌ هه‌رێمی كوردستانی له‌ دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێن. 

نێچیرڤان بارزانی ستایشی كار و چالاكییه‌كانی كونسولی چین له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

SUN, 4 MAR 2018 17:52

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز بانگلین خۆشحاڵیی خۆی به‌و دیداره‌ و كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌ربڕی و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و چینی دووپات كرده‌وه‌.