حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 22:20 Erbil, GMT +3

کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و لێدوانەکان



حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی جێبەجێکارییە لە هەرێمی کوردستان. لێدوان و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دەرچوو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وتەبێژی حکومەت لەخوارەوە ئاماژەیان بۆ کراوەو بەهەمان شێوە بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکانی پەیوەندیدار بە کۆبونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دانیشتنە تایبەتەکان.  





چاڵاکیەکان

ڕاپۆرتى دیلۆیت ده‌رباره‌ى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان

TUE, 16 JAN 2018 21:05

وه‌ك پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى دابوو، له‌پێناو دابینكردنى زیاترى شه‌فافیه‌ت له‌ ته‌واوى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و داهاتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى گشتگیرى وردبینیى سه‌رتاسه‌ریدا، یه‌كه‌م ڕاپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى دیلۆیت بۆ ئه‌نجامى وردبینیى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 بۆ ڕاى گشتیى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو كه‌ مافى هاووڵاتیانه‌ ته‌واوى زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌بێت.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 16 JAN 2018 14:48

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 

به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

MON, 15 JAN 2018 22:29

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.