حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 JAN 2018 09:00 Erbil, GMT +3

سه‌رۆک وه‌زیران

پەیامی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان: 
 
هاوڵاتیانی ئازیز،
 
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. حکومەت پابەندە بە ئاگادارکردنەوەتان دەربارەی چالاکیەکان و بڕیارەکان و بابەتە سەرەکیەکانی سەبارەت بە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان. داوا لە وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی حکومەت دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی چاڵاکییەکان و خزمەتگوزاریەکانیان لەم ماڵپەڕە. هیوادارم سوودی لێ وەربگرن.
 
دڵسۆزتان،
نێچیرڤان بارزانی   
 
ژیاننامەی سەرۆک وەزیران
 
نێچیرڤان بارزانی لە حوزیران/یۆنیۆ ى 2014 بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا...
 
چاڵاکیەکان

ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى له‌ دیالۆگێكی جددیی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كات

WED, 17 JAN 2018 22:49

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌، مووچه‌ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستپێكردنێكی باشه‌

WED, 17 JAN 2018 18:38

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "هه‌روه‌ك ئاگادارن كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردووی نیوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌ستیان پێكردووه‌. پێشتر شاندێكی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو و له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دانیشتنیان ئه‌نجام دابوو، دواتریش شاندێك له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولادا تیم بۆ بابه‌ته‌كانی فڕۆكه‌خانه و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ هه‌یه‌، دروست كران. وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان كرد، هه‌ڵسه‌نگاندێكی ئه‌رێنیمان هه‌یه‌ و له‌و بڕوایه‌داین كه‌ ده‌ستپێكردنێكی زۆر باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵدا هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا. ئێمه‌ به‌م دانیشتنانه‌ خۆشحاڵین و هیوادارین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێكی باش كه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراقدا بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه‌ و به‌غدا ئاسایی ببێته‌وه‌ و هه‌موو شته‌كان زۆر له‌ جاران باشتر بكرێن. ئه‌مه‌ هیوای ئێمه‌یه‌ و بڕیار وایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بێت".

دەقی وتەکان